هاتوچۆی سلێمانی خێرایی رێگەپێدراوی كامێراكانی چاودێری بڵاودەكاتەوە

کوردستان 23/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارە بە شوێن و خێرایی رێگە پێدراوی تایبەت بە كامێراكانی چاودێری هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە.

 بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" شوێن و خێرایی رێگە پێدراو لەشەقامەكانی سلێمانی كە كامێرای چاودێریی خێرایی ئۆتۆمبێلیان بە جێگیری تیادا دانراوە پابەندبوونی شۆفێرانی پێویستە و ئەوەش بۆ پاراستنی خودی شوفێران و سەرنشینانە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" خێرایی رێگەپێدراو لەسەر شەقامی سالم نزیك پردی خەسرەو خاڵ (50) كیلۆمەتبرە لە كاتژمێرێكدا و لەسەر شەقامی مامۆستایان لە نزیك مزگەوتی قازی محەمەد خێرایی رێگە پێدراو بەهەما شێوە (50) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا". 



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا