یەكەم ڤاكسین بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی ریخۆڵە پەرەی پێدرا

هەمەرەنگ 29/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

توێژەرانی سەر بە دامەزراوەیەكی پزیشكی نێودەوڵەتی بەڕیتانی، پەرەیان بە ڤاكسینێك داوە كە رەنگە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا  بەردەست بێت بۆ چارەسەر شێرپەنجەی ریخۆڵە.
لە هەنگاوێكدا كە یەكەم هەنگاوە لەو جۆرە لە تەواوی جیهاندا، پزیشكانی سەر بە دامەزراوەی Royal Surrey NHS Foundation Trust تاقیكردنەوەی ڤاكسینێكیان لەسەر نەخۆشەكان تاقیكردووەتەوە كە لە رێگایەوە كۆتاییەك بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی ریخۆڵە دادەنێت.

هەروەها، زانایان هیوادارن ئەم چارەسەرە كە بە سێ ژەم لە دوو هەفتەدا بە نەخۆشەكە دەدرێت، سیستەمی بەرگری لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە و كەمكردنەوەی قەبارەكەی رابهێنێت.

لەلایەكی دیكەشەوە، ئەگەر ئەم تاقیكردنەوەیە سەركەوتوو بێت، ئەم چارەسەرە دەتوانێت پێویستی چارەسەری ستانداردی ئێستا نەهێڵێت، كە بریتییە لە نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێكان و لە هەمان كاتدا رێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر شێرپەنجەیەك دەكات لە داهاتوودا.

ئەم ڤاكسینە لەلایەن تۆنی دێڵن، پزیشكی راوێژكاری شێرپەنجە لە كۆمپانیای رۆیاڵ سوری و پرۆفیسۆر تیم پرایس لە زانكۆی ئەدلاید پەرەی پێدراوە و لەلایەن كۆمپانیای بایۆتەكنەلۆجی Imugene دروستكراوە.

 ڤاكسینەكە پرۆتینێك دەكاتە ئامانج كە دەبێتە هۆی "پچڕان" لە سیستەمی بەرگری لەشدا، كە لە بنەڕەتدا وەڵامی بەرگری لەش "چالاك دەكات" و ئەگەر ڤاكسینەكە سەركەوتوو بێت، توێژەران دڵنیان لەوەی كە دەتوانرێت مۆڵەتی بەكارهێنانی بدرێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، لەگەڵ تاقیكردنەوەی زیاتر لەسەر نەخۆشانی قۆناغی چوارەم و جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا