ئاسمانەوانێکی روسی تۆمارێکی جیهانی دەشکێنێت

هەمەرەنگ 04/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئاسمانەوانێکی روسی، توانی تۆماری درێژترین ماوەی بەسەربردراو لە بۆشایی بشکێنێت و ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی روسیا(روسکۆزمۆس) رایگەیاند: ئۆلیگ کۆنۆنیکۆ، ئاسمانەوانی روسی ئەمڕۆ توانیویەتی تۆماری درێژترین ماوەی مانەوە لە بۆشایی ئاسمان بشکێنێت کە 878 رۆژ بووە".

وتیشی، هێشتا گەشتەکەی کۆنۆنیکۆ تەواو نەبووە، بەڵکو تا 5ی حوزەیران ژمارەی رۆژەکانی لە دەرەوەی زەوی دەبێتە 1000 رۆژ، لە کۆتایی مانگی ئەیلولیشدا کە گەشتەکەی تەواو دەبێت، ژمارەی رۆژەکانی دەبێتە هەزار و 110 رۆژ.

لەو بارەیەوە، ئاسمانەوانە رووسییەکە لەسەر وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانەوە کە ئێستا 423 کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی تاس وتی" گەشتی بۆشایی ئاسمان دەکەن چونکە ئەوەیە خولیامە، نەهاتووم بۆ ئەوەی تۆماری جیهانی بشکێنم، بەڵام ئاوهاش شانازی دەکەم بە دەستکەوتەکانم، شانازیش دەکەم بەوەی کە هێشتا تۆماری مانەوە لە دەرەوەی زەوی بۆ درێژترین ماوە لە دەستی رووسەکانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا