كەمێك بەر لە ئێستا هەڵبژاردەی قەتەڕ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی لە یاری كۆتایی جامی ئاسیا بەدەستهێنا.
كەمێك پێش ئێستا یاری كۆتایی جامی ئاسیا لە نێوان ئەردەن و قەتەڕ بەڕێوەچوو و پاش تێپەڕبوونی 90 خولەكی تەواو و 13 خولەكی زیادكرا كراو قەتەڕ بووە براوەی یارییەكە.
گۆڵەكانی قەتەڕ لەلایەن ئەكرەم عەفیف، سێگۆڵ و یەزان ئەلنیعمات گۆڵێك بۆ ئەردەن تۆكاركران.
بەم شێوەیەش بە هەشت گۆڵی پاڵەوانێتییەكە ئەكرەم عەفیف بووە گۆڵكاری خولەكە و ئەیمەن حسێنیش بە شەش گۆڵ دووم گۆڵكاری خولەكە بوو.