بابەتە
سەرەکیەکە: یون سووک یۆل، سهرۆكی کۆریای باشوور دهستگیركرا ئەمەش یەکەمجارە لە
مێژوی ئەو وڵاتەدا سەرۆکێک دەستگیر بکرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی چەندین جار سەرۆکی کۆریای باشوور
ئامادەی لێکۆڵینەوەکان نەبوو ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە دەستگیرکراوە.
لایخۆیەوە:
سەرۆکی کۆریای باشوور دوای دەستگیرکردنی رایگەیاند، پابەند بوە بە بڕیاری دادگاوە بۆ
دەستگیرکردنی بۆ ئەوەی لە 'خوێنڕشتن' دور بکەوێتەوە.
باکگراوند: یون
سوک یۆل، دوای ئەوەی لەمانگی رابردوودا تۆمەتبارکرا بە راگەیاندنی باری لەناکاو لە
وڵاتەکەدا و قەدەغەکردنی ئازادییە کەسیی و سیاسییەکان، سکاڵای لەسەرتۆمارکرا، ئەمرۆش
بڕیاری دەستگیرکردنی جێبەجێکرا و لە داهاتوودا پڕۆسەی دادگاییکردنی بەڕێوەدەچێت.