کەمێک پێش ئێستا لە
سلێمانی سێ کەس هێرشیانکردە سەر کارمەندێکی هاتووچۆ و دواتر هەڵاتوون.
شایەتحاڵێک بە BMC راگەیاند:" کەمێک پێش
ئێستا لە نزیک فولکەی خاڵە حاجی کارمەندێکی هاتووچۆ داوای بەڵگەنامەی یاسایی لە
ئۆتۆمبێلێکی سەرپێچیکار کردووە و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەش لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا هێرشیانکردە
سەر کارمەندەکەی هاتووچۆ".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە گۆشتفرۆشێکی هەیە لە ناوچەکە بە ناوی (س)، دوای رووداوەکە
یەکێک لە هاوکارەکانی کارمەندەکەی هاتووچۆ هەوڵیداوە دۆخەکە هێور بکاتەوە، بەڵام
سەرپێچیکارەکان هێرشیانکردووەتە سەر ئەو کارمەندەش".
باسی لەوەشکرد:" دوابەدوای
رووداوەکە سەرپێچیکارەکان بە ئۆتۆمبێلەکەیان کە ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارەی جام رەشە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتن".