شەوی رابردوو یەكێك لە ئەستێرەكانی سینەمای میسڕ كە پێیناوەتە تەمەنی 69 ساڵییەوە ژیانی هاوسەرگری پێكهێنا.
مەحمود عامر، هونەرمەندی دیاری دراما و سینەمای میسڕ شەوی رابردوو لە ئاهەنگێكدا پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە پزیشكێكدا پێكهێنا كە بە تەواوی لە جیهانی كاری هونەرییەوە دوورە.
ئەوهونەرمەندە لە پێگەی خۆیەوە وێنەكانی ئاهەنگەكەی داناوە و نوسیویەتی:" سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە شەوی رابردوو مارەكردن و ئاهەنگی گواستنەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ دكتۆرە رەشا فەرەج ئەنجامدا".
ئەم بڵاوكراوەیەش لەناو سینەما و هەوادارانی نایەوە و رووبەڕووی رەخنە و پرسیارێكی زۆر بووەوە، ئەو هونەرمەندە مسڕییە لە وەڵامیشدا بۆ رەخنەكان رایگەیاند:" من لەو شەوە ئاهەنگەدا خۆشی ئاهەنگی هاوسەرگیریم ئەنجامدا، لەسەر سوونەتی خودا و پێغەمبەرەكەی هاوسەرگیریم كردووە، نەهیچ كارێكی بەد رەوشتی و لە سوور لادەرم ئەنجامنەداوە، چونكە من مسوڵمانم و بڕوام بە خودا هەیە و ئەركەكانم لەبەرانبەریدا جێبەجێدەكەم و ئەم هاوسەرگیرییەشم پەیوەستە بە قەدەری خوداوە و هیچ پێشینەیەكی خۆشەویستی و سۆزداریم لەگەڵ هاوسەرە نوێیەكەم نییە".
مەحمود عامر، یەكێكە لە هونەرمەندە بەناوبانگەكانی دراما و سینەمای میسڕ و لە كۆتا كاریشیدا لە درامای مەداح، بە بەشداری هونەرمەندی سینەماكار و دەنگ خۆش، حەمادە هیلال رۆڵی گێڕا و لەسەر رۆڵەكەشی خەڵاتی وەرگرتووە، ئەمە دووهەمینجارە كە مەحمود عامر هاوسەرگیری دەكات و پێشتریش لەگەڵ لاشینە لاشین ئەنجامداوە و منداڵێكی بەناوی ئەمیر هەیە.