بابەتە سەرەکیەکە: جۆرە ماسییەک کە پێی دەوترێت ماسی ''رۆژی قیامەت''
لە کەناراوەکانی مەکسیک دۆزرایەوە.
کێ وتی: ماڵپەڕی
بەغدادلیەوم لە زاری میدیا جیهانییەکانەوە بڵاویکردەوە، دوو گەشتیار لە
کەناراوەکانی مەکسیک جۆرە ماسییەکیان دۆزیوەتەوە کە ناسراوە بە ماسی '' رۆژی
قیامەت''.
ئاماژە
بەوەکراوە: دۆزینەوەی ئەو جۆرە ماسییە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە
دروست کردووە، چونکە بۆچونی ئەفسانەكانی ژاپۆن وایە، هەر كاتێك ئەم جۆرە ماسییە لە كەنار
دەریاكان بینرا، پێشبینی رودانی بومەلەرزەی بەهێز یاخود تسۆنامی دەكرێت.
زانیاری: ماسییەكە جۆرێكی دەگمەنە و رەنگێكی زیوی و سوری هەیە، قەبارەكەی نیو مەتر دەبێت، ئەم جۆرە
ماسییە زیاتر لە قوڵایی دەریاكان دەژی، بە دەگمەن لە كەناراوەكان نزیك دەبێتەوە.
باکگراوند: پێشتر لە ساڵی
2011 هەمان حاڵەت لە كەناراوەكانی ژاپۆن رویدا، دواتر بوومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی
هەژاند كە گوڕەکەی 9.0 پلەی رێختەر بوو ئەمەش بووە هۆی رودانی تسۆنامی و زیاتر لە
15 هەزار كەس گیانیان لەدەست دا.