حوسییەکان کەشتییەکی ئەمریکییان لە دەریای سور کردەئامانج

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی حوسییەکان لەیەمەن رایگەیاند، کەشتییەکی ئەمەریکییان لە دەریان سور بە مووشەک کردووەتە ئامانج.

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە راگەیەندراێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لە دەریای سور بە سەرکەوتوویی کەشتی "ستار ئایەرس"ی ئەمەریکییان بە مووشەک کردووتە ئامانج.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کۆمپانیای "ئامبری" تایبەت بە ئاسایشی دەریاوانی بڵاویکردەوە، حوسییەکان بە مووشەک هێرشیانکردەسەر کەشتییەکی یونانی لە دەریای سور، کە ئاڵای دورگەکانی مارشاڵی لەسەر بووە.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم کارمەندان و تیمی کەشتییە یۆنانییەکە سەلامەتن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا