قاسم ئەعرەجی: بەهێزیی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی عێراقە

کوردستان 03/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە بەرژەوەندی عێراقە کە هەرێمی کوردستان بەهێزبێت لە چوارچێوەی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو.

نوسینگەی رۆژنامەوانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" لە میانەی کارەکانی کۆڕبەندی ئەنتالیا هەریەک لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و پرسەکانی ئاسایش و وزەیان تاوتوێکرد ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرژەوەندیی عێراقە، هەرێمی کوردستان بەهێز بێت و جەختیان لە وتاری نیشتمانیی هاوبەش کردەوە کە لە بەرژەوەندیی سەقامگیریی سیاسی هەموو لایەنەکاندایە." 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا