لایەنە براوەكانی كەركوك لەگەڵ سودانی بۆ جاری سێیەم كۆدەبنەوە

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری بەغدای پایتەخت بۆ سێیەمینجار محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە.
چاوەڕواندەكرێت بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای كەركوك محەمەد شیاع سودانی و لایەنە سیاسییەكانی كەركوك كۆبوونەوە. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، دكتۆر ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا ربڵاوكردبووەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ نییە لەبارەی دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك، بەڵام ئومێدیان هەیە كۆبوونەوەی سێیەم زۆر بابەت یەكلایی بكاتەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا