وتەبێژی حکومەت: بەغدا دەیەوێت فیتنە لە هەرێم دروستبکات

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ دروستکردنی فیتنە و جیاکاری و سوکایەتی دوای دواخستنی بۆ ماوەی یەک مانگ، مووچەی فەرمانبەرانی بەوشێوەیە ناردووە.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" لە ئێستادا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها %59ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەویش دوای یەک مانگ دواخستنی، کە مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی تێدانییە، ئەمەش بۆ دروستکردنی فیتنە و جیاکاری و سوکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەم کاتەشدا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، ئێمە نە سوکایەتی قبوڵدەکەین و نە جیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانمان دەکەین".
روونیشیکردەوە:" داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێم دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی بریسکردن بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا