لە قەزای کەلار دوو برا
هێرشیانکردە سەر دوو کارمەندی نەخۆشخانەیەک و بەوهۆیەشەوە دوو کارمەندەکە بریندار
بوون.
عەلی جەمال وتەبێژی
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:" شەوی رابردوو کەسوکاری نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لەگەڵ دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە بووە شەڕیان".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە ئەنجامی شەڕەکە دوو گەنج کە برای یەکدین، هێرشیانکردووەتە سەر دوو کارمەندی
بەشی ئیداری نەخۆشخانەکە و برینداریان کردوون".
باسی لەوەشکرد:"
دوای سکاڵای دوو کارمەندەکە و بە بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیس هەردوو تۆمەتبار
(هـ.م.ش)ی لەدایکبووی 2005 و (هـ.م.ش)ی لەدایکبووی 1994یان دەستگیرکرد و ناوبراوان
لە ئێستادا بەپێی ماددەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون".