کەشناسی: سبەی لەم ناوچانە زۆرترین باران دەبارێت

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لە کاتەکانی بەیانیدا، پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلەش تاوەکو کاتەکانی درەنگانی شەو بە شێوەی جیا جیا بە لاوازی بەردەوامی دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 16
سلێمانی :15
دهۆک:15
زاخۆ :15
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا