سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لە بەنیشتیمانیكردنی مووچە دەکەین.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئەمڕۆ ناوبراو لەگەڵ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆبووەتەوە و لەو میانەدا رایگەیاندووە:" پشتیوانی لە خواست و داواكاری ڕەوای مامۆستایان دەكەین بۆ بەنیشتیمانیكردنی مووچە و دەرهێنانی لەململانێ سیاسیەكان".
وتووشیەتی:" چیتر لەوە زیاتر مووچەخۆران نەبنەقوربانی و كێشەی مووچە بەیەكجاری چارەسەر ببێت و لەژێر هیچ ناو و بیانویەكدا بابەتی مووچەخۆران بەلاڕێدا نەبرێت".