"پشتگیری لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەكەین و هەژماری من رەتدەكەینەوە"

کوردستان 24/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەربارەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و هەژماری من، ئەنجومەنی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی هەڵوێستی خۆیان راگەیاند. 

 دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی ئەنجومەنی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" داوای لە مامۆستا و مووچەخۆران دەكەین پشتگیری لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بكەن و بۆ بنەجێكردنی مووچە لە بانكە عێراقییەكان یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بن".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەداخەوە حزبێكی دیاریكراو دەیەوێت بە زۆرەملێ بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا هەژماری من بیسەپێنبێت و ئێمە ئەو بڕیارە رەتدەكەینەوە".

باسی لەوەشكردووە:" (هەژماری من) لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەتكراوەتەوە و هیوای ئەوەشدەخوازین لەڕێی بانكە فیدراڵییەكانی رەشید و رافیدەین كە ،لە چەند رۆژی داهاتوودا بنكەكانیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، مووچەخۆرانی هەرێم بە مافەكانی خۆیان بگەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا