یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی عێراق-هەرێم لەگەڵ باڵۆزی گشتی ئۆكرانیا كۆبۆوە

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی عێراق-هەرێمی كوردستان لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ ئاڵێكس بەراڤچینكۆو، باڵۆزی گشتی ئۆكرانیا لە عێراق كۆبوۆیەوە و پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی جەختی لەبارەوە كرایەوە. 

 لە میانەی دیدارەكەدا باڵۆزی ئۆكرانیا رایگەیاند:" پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و مانگی رەمەزانتان لێدەكەم، سوپاس بۆ یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستانیش دەكەم بۆ ئەم دەرفەتە، ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی جەخت لە پەیوەنییە بازرگانییەكانی بكەینەوە".

وتیشی:" ئەوەی ئێستا ئۆكرانیای تێكەوتووە رووبەڕووبونەوەی داگیركرای و دەستدرێژییەكانی روسیایە بۆسەر وڵاتەكەمان، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش، بازرگانی و هاناردەی كاڵاكانمان بۆ تەواوی وڵاتان پەیكی نەكەوتووە و بەردەوامە لە كارەكانی، لەم چوارچێوەیەشدا پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی ئۆكرانیا ئەركی بازرگانیكردنی كاڵاكانی بۆ بارزگانیكردن گرتووەتە ئەستۆ، كە دەیەوێت لەرێگای دیجیتاڵییەوە پەرە بە رێڕەوە بازرگانییەكانی بدات".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئۆكرانیا و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێشچووە و پەیوەندییەكەش لە مێژینەیە و زۆربەی پەیوەندییە بازرگانییەكان نێوان عێراق و ئۆكرانیا لە هەرێمی كوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە و لەو بڕوایەدام بازرگانانی كوردستان دەتوانن پەرە بەم پەیوەندییە بدەن".

جەختی لەوەشكردووەتەوە:" لە چەند مانگی داهاتوودا كار لەسەر كردنەوەی كۆنسوڵخانەی ئۆكرانیا لە هەرێم دەكەین و لەپێناو ئاسانكردنی ئەو ئاتەنگیانەی كە بۆ وەرگرتنی ڤیزا و چالاكییە هاوپێچەكانی دەكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا