لە بۆرسەی جیهانیدا، نرخی نەوتی خاو بەهۆی ئەمەریکاوە رووی لە دابەزین کرد.
بە گوێرەی ئاژانسە ئابوورییەکان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بۆرسەی جیهانیدا گۆڕانکاری لە نرخی نەوتی خاودا روویدا و دابزینی تۆمارکرد، بە شێوەیەک یەک بەرمیل نەوتی برێنت 69 سەنتی لەدەستدا کە دەکاتە 0.8٪ی بەهاکەی و نرخەکەی بووە 85 دۆلار و 5 سەنتی ئەمەریکی.
هەروەها، نرخی نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش بێبەش نەبوو لەو دابەزینە، کە ئەو جۆرەش 55 سەنتی لە بەهاکەی لەدەستدا و لە ئێستادا هەر بەرمیلێکی بە 81 دۆلار و حەوت سەنتی ئەمەریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت، باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەوەیە بڕی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا بە نزیکەی نۆ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە، کە ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی هەبووە.