دەستبە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادە دەکرێت

کوردستان 02/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دەستبە دابەشکردنی موچەی مانگی 3ی 2024ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دوایی ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە".

7ی نیسان دەستبە دابەشكردنی دەکرێت

باسی لەوەش کردووە، رۆژی یەکشەممە 7ی نيسانی 2024، موچەی مانگی سێی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا