بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

کوردستان 02/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە ئێستادا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدایە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانیش پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

لەوبارەیەوە، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە  BMC راگەیاند:" کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی بەردەوامە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان پرسی هەڵبژاردن و نوێترین پێشهاتەکانە لەوبارەیەوە.

تاوتوێی ئەنجامی سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ روسیا دەکرێت

وتیشی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی ئەنجامی سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ روسیا دەکرێت، کە وڵاتێکی زلهێزە و سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتیش گرنگی خۆی هەیە.

یەکێتی نیشتیمانی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە

هەروەها، لەبارەی هەڵبژاردن، لەتیف نێروەیی رایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە، پێشتر بە فەرمی رامانگەیاندووە و لە دوو رۆژی رابردووشدا قوباد تاڵەبانی چەند جارێک جەختی لێکردووەتەوە.

یەکێتی راگەیەندراوێکی فەرمی دەبێت

باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، یەکێتی بە بەیاننامەیەکی فەرمی هەڵوێستەکانی دەردەبڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا