ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: سوورین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، سوورین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێویستە لەسەر حزبەکانیش پشتگیری بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەباس فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری BMC، رایگەیاند:" وەک لە بەیاننامەکەی دوێنێدا روونکراوەتەوە، یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت".

بەرپرسیارێتی پارتەکانە لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدەن

وتیشی:" پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان داخوازییەکانی هاوڵاتییان جێبەجێبکات، بەرپرسیارێتی پارتەکانیشە کە لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات".

یەکێتی پابەند دەبێت بە وادەی هەڵبژاردن

باسی لەوەش کرد، وادەیەک لەلایەن سەرۆکی هەرێم و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دیاریکراوە و یەکێتی پێوەی پابەند دەبێت.

لە هەڵبژاردنی پێشوو دەنگەکانمان زیادی کردبوو

سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ هەڵبژاردن، عەباس فەتاح وتی، بە وردبوونەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەرکەوت دەنگەکانمان زیادیکردووە و لەناو پارتە کوردییەکاندا یەکەم بووین، ئێستاش هەمان پێشبینیمان هەیە.

ب

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا