وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی هەرێم خەرجدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" لەسەر بنەمای رێکارەکانی پارەدارکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەپێی دادگای فیدڕاڵی، فەرمانگەی ژمێریاری بڕی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کە مابووەوە، بۆ مانگی شوبات خەرجدەکات.
دوای بەجێگەیاندنی سەرجەم پێداویستییەکانی پارەدارکردن
باسی لەوەش کردووە بڕیارەکە بەپێ نوسراوی فەرمانگەی ژمێریاری ژمارە 9133 لە 3ی نیسانی 2024 دەرچووە، ئەویش دوای بەجێگەیاندنی سەرجەم پێداویستییەکانی پارەدارکردن.
بەغدا 352 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سەرچاوەکان ئاشكرایان کرد کە بەغدا 352 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەو بڕەش بۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و زێرەڤانی و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایشی هەرێم دەبێت.