پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئادار بۆ هەرێم بنێرێت

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێرێت.
بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:دوای ئەوەی 24 مانگ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و تیایدا جەختمان لەوەکردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ژگرنگترین پرسە، ناوبراو بەڵێنی دا هەموو توانای خۆی بۆ ئەو مەبەستە بخاتە گەڕ و فشاری خستووەتە سەر وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان".
باسی لەوەسکرد:" ئەمڕۆ چوارشەممە، بەغدا بڕیاری ناردنی 352 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان داوە بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان".
روونیشیکردەوە:" لە ئێستادا هەوڵدەدرێت پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی رێککارەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی ئادار و ئەگەر رێککارەکان بە زوویی جێبەجێ بکرێن، پێشبینی دەکەم هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئاداریش ئامادە بکات و بینێرێت بۆ هەرێم".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا