مەسرور بارزانی رایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا
دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت، دەشڵێت "هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن،
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت ".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد": دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی
حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی
خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت ".
وتیشی:" سوپاسی
سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە
هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین ".
ئەوەشی
خستەڕوو:" لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد
بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم ".