دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردن و ئەمادەیی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكان، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنەوە دەدات.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دواخستنی هەڵبژاردن لە دەستی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندایە نەك حزب و لایەنە سیاسییەكان، سەرۆكی هەرێمیش واژۆی لەسەر وادەی ئەنجامدانی كردووە".
كۆمیسیۆن لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت
ئاماژەی بەوەشكردووە:" كۆمیسیۆن لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت، ئێمەش رێز لەو بڕیارە دەگرین و ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".
بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن جارێكی دیكە دامەزراوەكان دەكەونەوە كار
ئەوەشیخستەڕوو:" بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن جارێكی دیكە دامەزراوەكان دەكەونەوە كار و بە حكومەتیكی نوێوە دەتوانین رووبكەینە بەغدا و كێشەكانمان چارەسەربكەین".