نوێترین زانیاری لەبارەی بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر كۆبانێ و سنوورەكانی برادۆست بڵاوكرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە BMC دراون:" فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا، لە كۆبانێ ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و رووداوەكە زیانی گیانی بەدوادا هاتووە".
زانیاری لەبارەی زیانەكانەوە ئاشكرا نەكراوە
ئاماژە بەوەشكراوە:" هەر لە هێرشێكی دیكەدا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای بۆڵێ لە سنووری برادۆست كرد و تا ئێستا زانیاریی دەربارەی زیانەكانی ئەو هێرشە نەزاندراوە".