لە گوندی ئەڵمانی سێ؛ تەرمی كەسێك دۆزرایەوە

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی پیاوێك لە گوندی ئەڵمانی سێ-ی شاری سلێمانی دۆزرایەوە و پۆلیس لە شوێنی رووداوەكەیە.

 بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری BMC:" كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی پیاوێك لەناو گوندی ئەڵمانی سێ لە سلێمانی دۆزراوەتەوە".

كوژراوەكە خاڵی شاخەوان هەركييە

ئاماژە بەوەشكردووە:" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كوژراوەكە خاڵی شاخەوان هەركييە".

تا ئێستا نازانرێت ئەو كەسە خۆی كوشتووە یان كوژراوە

ئەوەشخراوەتەڕوو:" تا ئێستا نازانرێت ئەو كەسە خۆی كوشتووە یان كوژراوە، بەڵام شوێنی فیشەك بە جەستەیەوە هەیە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا