كاندیدە براوەكەی دەم پارتی؛ پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانیی وان وەردەگرێتەوە

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا دەم پارتی رایگەیاند، دادگا بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ بەربژێرە یەكەمەكەی پارتەكەیان لە شارەوانی گەورەی وان دەركرد.

 دەم پارتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دادگەی وان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ عەبدوڵا زێدان، بەربژێری پارتەكەیان دەركردووە تا ببێتە سەرۆكی گەورە شارەوانیی وان".

دادگەی وان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ عەبدوڵا زێدان دەركرد

ئەم بڕیارەی دادگاش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە، دادگە لە بری بەربژێری دەم پارتی، بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ بەربژێری ئاكپارتی دەركرد، لەكاتێكدا دووەمی هەڵبژاردنەكان بوو بە پاساوی ئەوەی پێشینەی زیندانیكردنی هەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا