ئەم بەشانەی گۆشتی مریشک توشی شێرپەنجەت دەکەن

تەندروستی پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرباری سوودە زۆرەکەی گۆشتی مریشک و دەوڵەمەندی بە پێکهاتە خۆراکییە گرنگەکان، بەڵام هەندێک بەشی زیان بەخشن و دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و زیادبوونی کێش.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "هێڵس ڵاین"، ئەم بەشانەی گۆشتی مریشک زیانبەخشن و نابێت بخورێن:

- سی مریشک
سیی مریشک بڕێکی زۆری بەکتریای زیانبەخشیان تێدایە کە تەنانەت لە رێگەی کوڵان و پلەی گەرمیشەوە لەناو ناچن.

- ملی مریشک
کۆمەلێک ماددەی ژەهراوی و بەکتریای زیانبەخشی تێدایە، کە زۆرخواردنی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات

- سەری مریشک
کۆمەڵێک ماددەی مەترسیدار لەسەر تەندروستی مرۆڤ لە سەری مریشک کۆدەبنەوە و نابێت ئەو بەشەی بخورێت.

- ریخۆڵەی مریشک:
لە ریخۆڵەی مریشکدا چەندین جۆر لە بەکتریا و پاشماوەی خۆراک هەن، زۆرخواردنیشی دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری خوێن.

- پێستی مریشک:
پێستی مریشک هیچ ماددەیەکی سودبەخشی تێدا نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە تەنها چەوری و کۆمەڵێک بەکتریا لەخۆدەگرێت.

- قاچی مریشک:
خواردنی ئەم بەشەی مریشک دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، جیا لەوەش کۆمەڵێک هۆرمۆنی زیانبەخش لە پێیەکانی دەمێننەوە کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

- پشتەقنەی مریشک:
خراپترین بەشی مریشکە کە بڕێکی زۆر لە بەکتریا و ماددەی ژەهراوی تێدایە و خواردنی زیانی بۆ مرۆڤ دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا