جۆ بایدن: پابەندین بە پاراستنی هاوبەشەکانمان لە عێراق

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جۆ بایدن رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی هێزەکان و هاوبەشەکانیان لە عێراق، دەشڵێت " پێکەوە کارمان کرد بۆ لەنێوبردنی داعش ".

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانەی پێشوازیکردنی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە واشنتۆن ئاماژەی بەوەکرد:" شەڕی داعش بووە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان، پێکەوە شەڕمان کرد و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا ."

ئەوەشی خستەڕوو:" هاوبەشی ئەمریکا و عێراق گرنگە بۆ رۆژهەڵاتی ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ".

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی باسی لەوەکرد:" پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق گرنگە و دەیانەوێت پەیوەندییەکی گشتگیری هەمیشەییان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێت کە سەرجەم کەرتەکان بگرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا