عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای دوو رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران، سبەینێ گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراق لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، 16ی نیسانی 2024، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی شەممەی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هەریەک لە وڵاتانی عێراق، ئوردن و لوبنان ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی سەرجەم فڕۆکە مەدەنییەکان راگرت، بەهۆی هێوربوونەوەی دۆخەکەش لە سبەی سێشەممەوە عێراق و ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانیان دەکەنەوە.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، گەشتەکانی سبەینێی نێوان عێراق و ئێران بەمشێوەیە دەبێت:

- بەغدا بۆ مەشهەد، کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی

- نەجەف بۆ ئەسفەهان، کاتژمێر 9:45 خولەکی بەیانی

- مەشهەد بۆ بەغدا، کاتژمێر 11:00ی بەیانی

- سلێمانی بۆ تاران، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ

- ئەسفەهان بۆ نەجەف، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ

- تاران بۆ سلێمانی، کاتژمێر 3:15 خولەکی ئێوارە

- بەغدا بۆ تاران، کاتژمێر 5:00 خولەکی ئێوارە

- تاران بۆ بەغدا، کاتژمێر 8:00ی شەو

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا