"هێرشی سیاسی بۆسەر ئێران دەسپێدەكەین و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاش پاڵپشتمانن"

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل زانیاری لەبارەی بژاردەكانی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر وڵاتەكەی بڵاوكردەوە.

 ئیسڕائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بژاردەی یەكەمی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێرانمان دەستپێكردووە و یەكەمین وەڵامیشمان بژاردەی وەڵامدانەوەی سیاسی دژ بە تاران دەبێت".

لەم رێگایەوە هەژموونی نەرێنی و تیرۆریستی ئێران كۆتایی پێدەهێنین

وتشی:" ئەم بژاردەیەی وڵاتەكەمان یەكێكە لە هەنگاوەكانی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی تاران و دەمانەوێت لەم رێگایەوە هەژموونی نەرێنی و تیرۆریستی ئێران كۆتایی پێبهێنین".

سوپای پاسداران دەخەینە لیستی تیرۆرەوە

ئەوەشیخستەڕوو:" بەشێوەیەكی خێرا هەژموونی خۆمان بەسەر تاران دەسەپێنین و هەوڵەكانمان بۆئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بخەینە لیستی تیرۆرەوە دەستپێكردووە لۆبییەكی بەرفراوانی نێودەوڵەتیش پاڵپشتی ئەم هەنگاوەمانە".

سزای نوێ و توند بەسەر تاراندا دەسەپێنین

لەلای خۆشییەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند:" پاڵپشتی لە تەواوی هەنگاوەكانی ئیسڕائیل دەكەین و ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەتەواوەتی كردووەتە وێرانە و دەبێت سنورێكی بۆ دابندرێت و سزای نوێ و توند بەسەر تاراندا دەسەپێنین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا