ئەو پەتایە چییە لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە؟ بەڕێوەبەری تەندروستی ئاشكرایدەکات

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ئەو پەتایەی لەناو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.

ئەمشەوی سێشەممە، د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوە کردووە، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە و پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.

کۆلێرا پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبونەوەی

دەشڵێت، سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا، ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبونەوەی و دەبێت لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبونەوەی بکەن.

ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، سەبارەت بە بەشێكی هۆكاری ئەم پەتایە ئەوەیە ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە و بەشێکی باش لە گەڕەکەکان بە تانکەر ئاویان بۆ دەڕوات، سیتییەکانیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا