دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: کاری رۆژنامەوانی یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکان

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە پەیامێکیدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، کاری رۆژنامەوانی یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکان.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسانی کورد پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەر بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری کاری میدیایی پیشەییانە لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن (میقداد مەدحەت بەدرخان)، وەرچەرخانێکی گرنگ بوو بۆ کورد کە لەو رۆژگارەدا بە هەموو جیهانی وت کوردیش وەک گەلانی تر مافی ئەوەی هەیە بە زمانی خۆی بنووسێت و رۆژنامە دەربکات".
باسی لەوەشکرد:" کاری رۆژنامەوانی یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکان، هیوادارم میدیاکاران پیشەییانە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن و کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ دەستخستن و پێدانی زانیاری راست و دروست بۆ بەجێگەیاندنی پیشەی رۆژنامەنووسیان".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ روونیشیکردەوە:" ناکرێت لە هیچ بارودۆخێکدا رۆژنامەنووسان رووبەڕووی ئازاردان و زیندانیکردن و کوشتن ببنەوە، قەڵەمی ئازاو ئازادو پیشەییانە لەهەر وڵاتێکدا نیشانەی پێشکەوتن و زیندوێتی ئەو گەلە دەسەلمێنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا