دوای چوونی مباپێ بۆناو ریزەکانی ریاڵ مەدرید، لە یەکەم کاردانەوەدا بەرەشەلۆنە هەنگاوەکە بە خراپ دەزانێت.
رۆژی سێشەممە، وان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەبارەی چوونی کیلیان مباپێ بۆناو ریزەکانی ریاڵ مەدرید وتی، هەواڵێکی باش نییە کە مباپێ بە جێرسی ریاڵ مەدریدەوە ببینم.
وتیشی، ئەگەر بە تەواوی راشکاو بم، وام پێ باشە کە ستراتیژی کارکردنمان پەیوەست بێت بە متمانەکردن بە پڕۆژەیەی کە یاریزانانی بەرهەمهێنراوی ئەکادیمیایی لا ماسیا، بخەینە ریزەکانمان.
جێی ئاماژەیە، رۆژی دووشەممە یانەی شاهانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی زیادکردنی کیلیان مباپێی ئەستێرەی پێشووی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆناو ریزەکانی راگەیاند.