بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوتی هەرێم و زیانەکانی راگرتنەکەی ئاشکراکرد.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت
رایگەیاند، لەنێو پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بڕی شەش دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی
بەرمیلێک نەوت دەستنیشانکرابوو، بەڵام وەزارەتی نەوت، دارایی و پلانی عێراق گەیشتنە
ئەو باوەڕەی ئەو بڕە پارەیە کەمە و پێویستە بکرێت بە 16 دۆلار”.
ئەوەشی وت: پێشنیازیان بۆ حکومەتی عێراق کرد کە ئەو 16 دۆلارە وەک
سولفەیەک دابنرێت تاوەکو گرفتی کۆمپانیا راوێژکارییەکان یەکلادەبێتەوە”.
وتیشی: رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو پێشنیازەی
پەسەندکرد و لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و بڕیارە دەنگ
لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت، ئەوکاتە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد: لەماوەی ئەو 20 مانگەدا کە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە،
ئەو زیانەی بەر حکومەتی عێراق کەوتووە زیاتر لە 22 ملیار دۆلار بووە.