پەرواز حسێن: وێنەم لەگەڵ کەسێک بڵاومەکەنەوە کە لە ژیانمدا نەماوە

هەمەرەنگ 08/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن داوا دەکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەی لەگەڵ ئەو کەسانە بڵاونەکرێتەوە کە لە ئێستادا لە ژیانی نەماون، دەشڵێت " لەگەڵ نەخۆشیەکەمدا دەجەنگم ".

خانمە هونەرمەندی کورد پەرواز حسێن وتی:" گلەیی لەو پەیج و کەناڵانەی سۆشیال مێدیا دەکەم، کە وێنەی کەسێکی دیکە بڵاو دەکەنەوە کە ئێستا لەگەڵ من ناژی، یان شادن بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی مەرگی من، کە ئەمە ناخم ئازار دەدات ".

پەرواز حسێن دەشڵێت:" بۆچی مێدیای کوردی بە مردنی هونەرمەندان خۆشحاڵە و بێ بنەما دەیکات بە مانشێت و ڕووپەڕی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان "؟

لەبارەی دۆخی تەندروستیشی رایگەیاند:" ئەگەرچی لە دۆخێکی تەندروستی خراپدا دەژیم، بەڵام بڕیارمداوە چەمکی رەشبینی لە ژیانمدا بسڕمەوە و جەنگێکی نوێ لەگەڵ "شێرپەنجە" دەست پێ بکەم، کە خودای مەزن بە ئازاری ئەو نەخۆشیە تاقی کردمەوە و نامەوێت هیچ کات خۆم ڕادەستی قەدەر بکەم و لاواز بم بەرامبەر ئەو نەخۆشیەی تووشی بووم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا