بانکی ناوەندی زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئابوری 12/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 280 ملیۆن و 112 هەزار و 188 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 256 ملیۆن و 202 هەزار و 188 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، تەنها 23 ملیۆن و 910 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لەکاتێکدا، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 147 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە چەند رۆژێکە نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا