شارەزایەک: شتێک نییە بەناوی دراوی ئەلیکترۆنی

ئابوری 12/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

تەلال ئەبو غەزالە، شارەزای ئابووری دیاری عەرەب، دەڵێت شتێک نییە بەناوی دراوی ئەلیکترۆنی.

تەلال ئەبو غەزالە، دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی تەڵاڵ ئەبو غەزالەی نێودەوڵەتی، لە نێوترین چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیدا دەڵێت، سێ مەرج هەیە بۆ ئەوەی دراوێک فەرمی بێت، یەکەمیان لایەنێک هەبێت کە چاپی بکات، دووەمیش هەبوونی بانکێکی ناوەندییە کە بە یەدەگ پارێزگاری لە بەهاکەی بکات، سێیەمیش هەموونی دەسەڵاتێکی دادوەرییە بۆ پێشکەشكردنی سکاڵا یاخود یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی پەیوەست بەو دراوە.

هیچ یەکێک لەو مەرجانە لەو جۆرە دراوانەدا نییە

وتیشی، هیچ یەکێک لەو مەرجانە لەو شتانەدا نییە کە بە دراوی ئەلیکترۆنی ناودەبرێن، لە داهاتووشدا هەرەسهێنانێکی تەواوەتی لەو دراوانەدا روودەدات و لایەنێکی براوە و لایەنێکی دۆڕاوە دەبێت.

ئەبو غەزالە دەڵێت، بۆ ئەوە نمونە هەیە، وەک ئیلۆن مەسک کە کاتێک لەو جۆرە دراوانەدا وەبەرهێنانی کرد، توشی شکستێک بووەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا