چی روویدا: لە خولەکی
35ی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و دانیمارک، بەهۆی هەورەبروسکەیەوە
ناوبژیوان یارییەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت.
زانیاری فەرمی: مایکڵ ئۆلیڤەر، ناوبژیوانی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان ئەڵمانیا و دانیمارک لە خولەکی 35دا لەپێناو سەلامەتی یاریزانەکان یارییەکەی راگرت، ئەوەش بەهۆی بارانبارین زۆر و هەورەبروسکەی بەهێزەوە کە لەو کاتەدا لە نزیک یاریگاکە روویدا.
ئەمەش بزانە: یارییەکە کە لە چوارچێوەی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆی 2024 لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، تاکو راگرتنی یارییەکە هێچکام لەو دوو هەڵبژاردەیە گۆڵیان تۆمار نەکردبوو.