چیرۆکە سەرەکییەکە: کچە کوردێک بە ناوی شیلان شەماڵ
رەزامەندی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە هەڵگرانی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی پاریس.
شیلان کێیە: لە دیالە لەدایکبووە و بەهۆی ئیش و کاری
باوکییەوە لە چەند شارێکی جیاوازی عێراق ژیانی کردووە و کاتێک تەمەنی دەگاتە 14
ساڵ، لە فەڕەنسا نیشتەجێ دەبن.
زیاتر: کچە کوردەکە خوێندکارێکی زیرەک بووە و لە
تەمەنێکی بچووکیشدا یاری بالەی کردووە، دواتریش روویکردووەتە یاری تایکواندۆ و تیایدا
بەردەوام بووە، تا ئەوەی بووەتە یەکێک لە پاڵەوانەکانی ئەو یارییە.
چی روودەدات: لە 22ی مانگی تەمموز، شیلان یەکێک لەو مەشخەڵانە
دەگرێتە دەست کە بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس ئامادەکراون.