رۆناڵدۆ: ئەمە کۆتا بەشداریکردنم لە جامی یۆرۆ دەبێت

وەرزش 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی دەڵیت " جامی یۆرۆی 2024 کۆتا بەشداریکردنم دەبێت لەو پاڵەوانێتییەدا".

سەرچاوە: بە پێی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ وتوویەتی:" هەست بە دڵتەنگی ناکەم بەوەی ئەم خولە کۆتا جامی یۆرۆم دەبێت، بەڵکو هەست بە سەرسامی دەکەم".

ئەمەشی وت: بەهوی فەوتاندنی سزای یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر سلۆڤینیا، داوای لێبوردنم لە هاندەران کرد، تەنانەت ئەگەر هەڵە بکەم یاخود نا، هەموو کارێک دەکەم لە پێناو درێسی وڵاتەکەم.

ئەمەش بزانە: شەوی رابردوو لە خولەکی 105ی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پرتوگال و سلۆڤینیا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانێکی سزای فەوتاند، بەڵام دوای تەواوبوونی کاتە زیادکراوەکان، پرتوگال توانی لە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بگاتە قۆناغی 8ی جامی یۆرۆی 2024.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا