چی روویدا: یەکێتی تۆپی
پێی ئەوروپا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە دژی یاریزانێکی تورکیا پێکهێنا، ئەوەش بەهۆی
ئەوەی لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵێک لە هەڵبژاردەی نەمسا، بە دەستی ئاماژەی "گورگە
بۆرەکان"ی بەرزکردەوە.
زانیاری: دوای ئەوەی میرێح
دەمیراڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا لە یارییەکەی دوێنێیان بەرامبەر نەمسا بە
دەستی ئاماژەی "گورگە بۆرەکانی"ی بەرزکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنا.
ئەمەش هەیە: گورگە
بۆرەکان، رێکخراوێکی چەپی رەگەزپەرستی تورکیایە و لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە وەزیری ناوخۆی
ئەڵمانیا وتی:" ئاماژەی چەپە توندڕەوەکانی تورکیا لە ناو یاریگاکانی ئێمە
شوێنیان نابێتەوە ".