چی روویدا: بانکی ناوەندی
عێراق بڕیاریدا گەشتیاران تەنها لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.
راگەیەندراوی فەرمی: بانکی
ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:" لە پێناو گەیشتنی دۆلار بە
گەشتیارانی راستەقینە و رێگریکردن لە قۆرەخکردنی، لە 14ی تەمموزەوە گەشتیاران
تەنها دەتوانن لە نوسینگەکانی دراو لە ناو فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان دۆلار بە نرخی
فەرمی بگۆڕینەوە".
زیاتر: سەرەتا دەبێت
گەشتیاران لە نوسینگەکانی دراو لە شارەکان پارەکەیان بە دینار بدەن و پسولەیەکیان
پێدەدرێت، دواتر لە کاتی گەشتەکەیان لە فڕۆکەخانەکان لە رێگەی ئەو پسولەیەوە
پارەکەیان بە دۆلار وەردەگرن.