چی روویدا: یانەی شوڕتەی لە یانەی دهۆکی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی
ئەستێرەکانی عێراق.
زانیاری: ئەمشەو هەردوو یانەی شوڕتە و دهۆک لە یاریگای نێودەوڵەتی
شەعب لە بەغدا رووبەڕووی یەکتربوونەوە و شورتە توانی بە گوڵێک یارییەکە بباتەوە و
بێتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە تاکو ئێستا سێ جار ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە.
ئەمەش بزانە: یانەی شوڕتە لە گەڕی رابردووی خولەکەدا نازناوی پاڵەوانی
ئەستێرەکانی عێراقی بۆ خۆی مسۆگەر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو یانەی قووەجەوییە و
ئەلقاسم یەکسان بوون.