بابەتە سەرەکییەکە: رابەری باڵای ئێران داوای لە
پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد لە حکومەتی نوێدا کاری بنیاتنەرانە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان
بکەن.
ئەوەی هەیە: عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران دیدارێکی
لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی
وڵاتەکەش ئامادەی دیدارەکە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خامنەیی لە دیدارەکەدا وتی:
دەبێت لە ناخی دڵەوە باوەڕمان بەوە هەبێت کە سەرکەوتنی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو لە
بەڕێوەبردنی وڵاتدا، سەرکەوتنی هەموومانە.
چی تری وت: کەسانێک هەن لە دنیادا گوێیان هەڵخستووە بۆ
ئەوەی نیشانەیەکی ناکۆکی لەناو وڵاتەکەماندا، پێویستە ئەو کەسانە نائومێد بکەین بە
یەک دەنگی خۆمان.