بابەتە
سەرەکییەکە: تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 150 هەزار فەڵەستینی خان یونسیان
بەجێهێشتووە.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی نەتەوەیەکهرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ئاماژەی بەوەکرد:
هۆکاری کۆچە بە لێشاوەکەی هاوڵاتیانی فەڵەستین ئەوەیە کە ئیسرائیل هۆشداری دابوو، دەبێت
ئەو کەسانە ناوچەکە بەرەو شوێنێکی ئارام بەجێبهێڵن.
زیاتر: هۆشدارییەکە
بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی خان یونس نیشتەجێن، پێشتریش ئیسرائیل
ئەم شوێنەی وەک ناوچەیەکی سەلامەت بۆ مرۆڤایەتی و خەڵکی مەدەنی پۆلێن کردبوو.