ئیسرائیل: ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان تەواو بووە

جیهان 25/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکی تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی زەمینی لە لوبنان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند مانگێکە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی حزبوڵای لوبنانی، لە گوند و شارۆچکە چۆڵکراوەکانی سەر سنووری لوبنان – ئیسرائیل، خۆیان ئامادە دەکەن و چاودێری جموجۆڵەکانی یەکتر دەکەن.

سەرچاوە: میدیای فەرمی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە: تەلئەبیب ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشی زەمینی و پلانی وایە، بەرلەوەی هێرشە زەمینییەکان دەستپێبکات، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ئەنجامبدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا