بەهۆی ژمارەیەک هێرشەوە گەشتی 800 هەزار کەس لە فەڕەنسا هەڵوەشایەوە

جیهان 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە ئەنجامی ژمارەیەک هێرشی هەماهەنگ، تۆڕی شەمەندەفەری فەڕەنسا بەشێوەیەکی بەرفراوان پەکی کەوتووە.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمپانیای هێڵی ئاسنی فەڕەنسا بڵاویکردەوە: هێرشەکان لە جۆری ئاگر تێبەدران بوون و بۆ سەر هێڵەکانی خێرای شەمەندەفەر لە ئەتلەتنتیک، باکوور و رۆژهەڵات ئەنجامدراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

زیاتر: بەهۆی هێرشەکانەوە گەشتی نزیکەی 800 هەزار کەس لە تەواوی فەڕەنسا هەڵوەشاوەتەوە و چاککردنەوەی هێڵەکانیش دوو رۆژ کاتی پێویستە.

ئەمەش هەیە: بەرپرسانی فەڕەنسا داوایان لە هاوڵاتییان و گەشتیاران کردووە نەچنە ناو وێستگەکانی شەمەندەفەرەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا