بابەتە سەرەکییەکە:
هێزەکانی ئەمەریکا شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکانی یەمەنیان تێکشکاند
راگەیەندراوی فەرمی:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە: لە ماوەی 24 کاتژمێری
رابردوودا هێزەکانمان شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی
حوسییەکانی یەمەن تێکشکاندووە.
زیاتر: هاوکات سێ بەلەمی
بێسەرنشینیش لە کەناراوەکانی یەمەن لەناوبراون کە مەترسییان دروستکردووە بۆ سەر کەشتییە
بازرگانییەکانی ناوچەکە.